مه‌شهه‌دانی حزبێكی نوێی راگه‌یاند
ده‌ڵێت: هه‌نگاوێكی موباره‌كه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌حموود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، حزبێكی نوێی به‌ناوی "یه‌كێتی هێزه نیشتمانییه‌كان" راگه‌یاند.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیا عێراقییه‌كان، چه‌ند گه‌نجێك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سیاسه‌تمه‌داران، به‌شدارییان له پێكهێنانی ئه‌و حزبه‌دا كردووه، به‌ڵام هێشتا ناوی هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی دیاری عێراق، له پێكهاته‌ی ئه‌و حزبه نوێیه‌ی مه‌شهه‌دانیدا نییه.
به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی مه‌شهه‌دانی، بۆ میدیا عێراقییه‌كان، راگه‌یاندنی ئه‌و حزبه، هه‌وڵێكی "پیرۆزه" بۆ پێدانی ده‌رفه‌ت بۆ "سه‌ركرده گه‌نجه‌كان"، به‌و ئومێده‌ی ببێته "چاره‌سه‌رێكی به‌سوود" بۆ كێشه و هه‌ڵه‌كانی رابردوو، كه حزب و به‌ره و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی پێشووی عێراق دووچاری ببوون.
مه‌شهه‌دانی راشیگه‌یاندووه، ئامانجێكی دیكه‌ی ئه‌و كاره‌ی، دووخستنه‌وه‌ی سیاسه‌ته له مه‌زهه‌بگه‌رایی و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و گه‌نجانه‌ی هێشتا "هزرییان به بیری تایفه‌گه‌ری و مه‌زهه‌بگه‌رایی و بردنی موڵك و ماڵی گشتیی پیس نه‌بووه" .