پۆگبا ده‌یه‌وێت ببێته میراتگری ئه‌م ئه‌ستێره‌یه
رۆژانه سه‌یری ڤیدیۆیه‌كانی ده‌كات و هه‌وڵده‌دات هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبگرێت

پۆڵ پۆگبا یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد له لێدوانێكدا ئاواتی ئه‌وه ده‌خوازێت كه بتوانێت شوێنی پۆڵ سكۆڵزی ئه‌ستێره‌ی پێشووی شه‌یتانه سووره‌كان بگرێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 8 ئاداری 2017، پۆڵ پۆگبا ناوه‌ڕاستكاری فره‌نسی یانه‌ی مان یونایتد له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا كه له تۆڕی هه‌واڵی ئیسپانیا بڵاو كرایه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌یه‌وێت شوێنی سكۆڵز بگرێته‌وه.
پۆگبا ده‌شڵێت: سكۆڵز داهێنانێكی گه‌وره‌ی له هێڵی ناوه‌ڕاست بۆ مانچێسته‌ر یونایتد كرد، بۆیه ده‌مه‌وێت به سه‌یركردنی گرته ڤیدیۆیه‌كان و یارییه‌كانی شتێ نوێ له‌م جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌ی پێشووی مانچێسته‌ر فێربم.
پۆگبا گوتیشی: خۆشحاڵم كه ئێستا له پاڵ ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك مایكل كاریك یاری ده‌كه‌م، ئه‌و هێزێكی گه‌وره‌ی به من و یانه‌كه‌ی به‌خشیوه و سوودێكی زۆریشم لێ بینیوه.
پۆڵ پۆگبا له هاوینی رابردوو به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها و به بڕی 89 ملیۆن پاوه‌ند له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه بۆ ریزه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد گواسترایه‌وه، پۆڵ سكۆڵزی ته‌مه‌ن 42 ساڵ، ماوه‌ی 22 ساڵی ته‌مه‌نی یاریكردنی به مانچێسته‌ر یونایتد به‌خشی و له كۆتاییه‌كانی 2013 هه‌ر له ئۆڵدترافۆرد ماڵئاوایی له یاریكردن كرد.
