زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌ڵێن ئه‌م وێنه‌یه راست نییه
چیرۆكی وێنه‌كه بخوێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به گشتی زۆربه‌ی جار وا رێكده‌كه‌وێت، به هه‌ڵه وێنه‌یه‌ك، یان دیمه‌ن و گرته‌یه‌كی ناڕاست، له‌لایه‌ن خه‌ڵك به راسته‌قینه له قه‌ڵه‌م بدرێت، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك ئه‌م وێنه‌یه ده‌بینێت، به پێچه‌وانه‌وه بڕیار ده‌دات و ده‌ڵێت: "راست نییه".
چیرۆكی ئه‌م وێنه‌یه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌شوهه‌وای كه‌ناراوه‌كانی ئوسترالیا، به شێوه‌یه‌ك خێرایی با، ئاستی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریای بۆ ئه‌و ئاسته به‌رزكرده‌وه، به‌ڵام فۆتۆگرافه‌رێك ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی قۆسته‌وه و توانی له‌ناو یه‌كێك له كه‌شتییه‌كان، وێنه‌یه‌ك بگرێت، به شێوه‌یه‌ك، هه‌ر كه‌س بیبینێت بڵێت: "راست نییه".
فۆتۆگرافهرهكه ناوی هایگ گێكرایسته و وتوانیویه‌تی وێنه‌ی شه‌پۆله‌كان له‌م ئاسته به‌رزه‌دا بگرێت، كه به شێوه‌یه‌كی ترسناك، زۆر له ئاستی لێوارو په‌رژینه ئاسنینه‌كانی كه‌شتییه‌كه به‌رزتربووه‌ته‌وه و خه‌ریكه ده‌ریا، كه‌شتییه‌كه ده‌خاته ژێر شه‌پۆله‌كانی.
ئه‌وانه‌ی ئه‌و وێنه‌یه ده‌بینن، سه‌ره‌تا وه‌ك تابلۆیه‌ك سه‌یری ده‌كه‌ن و وا دێته هزر و بیریان، له‌لایه‌ن وێنهكێشێكهوه نه‌خشێندرابێت، به‌ڵام وێنه‌كه، وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه و به كامێرا گیراوه.
سه‌رچاوه: SkyNews - Mashable