جارێكی دیكە لەبارەی دۆخی ئاوارەكانەوە ھۆشداری دەدرێت
"رەوشی ئاوارەكانی موسڵ لە دۆخێكی مەترسیداردایە و پێویستی زۆریان بە ھاوكاری و بەھاناوەچوونی زیاترە"
لەكاتی كردنەوەی كەمپی جاماكور بۆ ئاوارەكانی رۆژئاوای مووسڵ، فرێد كوسیگ بەڕێوەبەری نوسینگەی كۆمسیۆنی باڵای پەنابەران رایگەیاند، رەوشی ئاوارەكانی موسڵ لە دۆخێكی مەترسیداردایە و پێویستی زۆریان بە ھاوكاری و بەھاناوەچوونی زیاترە.
كوسیگ ئاماژەی بۆ كردنەوەی كەمپێكی دیكەش كرد، كە دەتوانێت 25 ھەزار كەس لەخۆبگرێت.
كەمپی جاماكورجێگای 10 ھەزار و 200 كەسی تێدا دەبێتەوە و دەكەوێتە باشووری مووسڵ و 20 كیلۆمەتر لە شارەكەوە دوورە.
تائێستا، نەتەوە یەكگرتووەكان 21 كەمپی بۆ ئاوارەكانی مووسڵ كردوەتەوە، كە ژمارەیان زیاتر لە 206 ھەزار كەسە.