بارانبارین دەست پێدەكاتەوە
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی راپۆرتی بەشى پێشبینى بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، لە سەرەتایی ھەفتەی داھاتوو شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات.
لە راپۆرتێكدا كەشناسی رایگەیاند: "شەپۆلێكی بارانبارین لە رۆژى شەممەوە روو لە ھەرێمی كوردستان دەکات، سەرەتا ئاسمانى شارەكانی ھەرێم دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو باران بارین لە ناوچەى جیاجیا دەبارێت لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە هەروەها ئەگەرى لێزمە باران و دروست بوونى هەورە تریشقە هەیە".
كەشناسی راشیگەیاند، رێژەى باران بارینى پێشبینیکراو لە سەنتەرى پارێزگاکان لە سەرووى 15 ملم دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاویەکان لە سەرووى 25ملم دەبێت، پلەکانى گەرما روو لە نزم بوونەوە دەکەن بە نزیکەى (4-6) پلە، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەرۆژى سێ شەممە لەسەر هەرێمى کوردستان نامێنێت.