"داعش گهمارۆدراوه"
راوێژکاری فەرماندەی سوپای قودسی ئێران زانیاری دهربارهی جهنگهكه رادهگهیهنێت
K24 - ههولێر:
راوێژکاری فەرماندەی سوپای قودسی ئێران ئاشکرایدەکات، چەکدارانی داعش لە موسڵ بەتەواوی گەمارۆدراون و بەمزووانەش تەواوی ئەو شارە کۆنترۆڵدەکرێتەوە. ئاماژەی بەوەشدا،هێزەکانی عێراق سەرجەم رێگاکانی گەیشتنی هاوکاری بهۆ چەکدارانی داعشیان کۆنترۆڵکردووه.
عەمید ئیرەج مەسجدی راوێژکاری فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، حکومەتی عێراق بە پاڵپشتی سوپا و پێکهێنانی حەشدی شەعبی، بە پشتیوانی ئێران توانی زۆربەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش لە پارێزگای سەلاحەددین، نەینەوا کۆنترۆڵبکاتەوە، کە لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵکرابوون.گوتیشی، چەکدارانی داعش لە موسڵ بەتەواوی گەمارۆدراون و بەمزووانەش تەواوی موسڵ کۆنترۆڵدەکرێتەوە. جەختیشیکردەوە، کە داعش توانای بەرگریکردنی بەرامبەر بەهێزەکانی عێراق نەماوە.