ئه‌مريكا: پێويسته ئێران و ميليشياكانى له سووريا ده‌ربكرێن
ئه‌مريكا هه‌موو پشتيوانييه‌كى هه‌وڵه‌كانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و ستيڤان ديمستۆرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مريكا دژه مووشه‌كى تايبه‌ت به هێزه‌كانى مارێنزى له سووريا جێ‌گير كرد.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مريكا بۆ پشتيوانى له هێرشى سه‌ر ره‌ققه ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعش له سووريا گيراوهتهبهر. وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى سه‌ربازى ئه‌مريكا ئاماژه‌يان پێكردووه.
هاوكات باڵيۆزى ئه‌مريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان جه‌ختى له‌سه ئه‌وه كرده‌وه، پێويسته ئێران و ميليشياكانى له سووريا وه‌ده‌ربنرێن.
نيكى هايلى، باڵێۆزى ئه‌مريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى پشتيوانى دانووستانه‌كانى سووريا ده‌كات.
گوتيشى: نابێت چيديكه رێگه بدريت، سووريا ببێته په‌ناگه‌يه‌كى ئارام بۆ تيرۆريستان.
هه‌روه‌ها گوتى: پێويسته ئێران و ميليشياكانى له سووريا وه‌ده‌ربنرێن.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌مريكا هه‌موو پشتيوانييه‌كى هه‌وڵه‌كانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و ستيڤان ديمستۆرا ده‌كات، به تايبه‌تى دانووستانه‌كانى جنێف و خوازيارين ئه‌و دانووستانانه به‌رده‌وام بن.
باڵيۆزى ئه‌مريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئێستا ره‌وشه‌كه په‌يوه‌سته به چاره‌سه‌رى سياسييه‌وه. به جۆرێك چيديكه رێگه نه‌درێت خاكى ئه‌و وڵاته ببێته په‌ناگه‌ى تيرۆريستان.
هه‌روه‌ها گوتى: ده‌بێت كار بكه‌ين بۆ ده‌رپه‌ڕاندنى ئێران و ميليشياكانى له خاكى سووريا و له‌و رووه‌شه‌وه پێشكه‌وتن به‌ده‌ستهاتووه.
ئه‌مه له كاتێكدايه، نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ سووريا ستيڤان ديمستۆرا رايگه‌ياند، خوازياره خولێكى ديكه‌ى دانووستان له 23ى ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجامبدرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا به‌رپرسانى ئه‌مريكا رايانگه‌ياند، سه‌ربازانى يه‌كه‌ى 11ى سوپاى مارێنز دژه مووشه‌كى (هاوتزرز) له جۆره‌ى 155 ملم ـيان له سووريا جێ‌گير كردووه.
ئه‌و به‌رپرسانه روونيشيان كرده‌وه، ئه‌وان ئاماده‌كارييه‌كانيان بۆ هێرشى سه‌ر شارى ره‌ققه ده‌ستپێكردووه.
ئيداره‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ، كار بۆ ئه‌وه ده‌كات نزيكه‌ى 1000 سه‌ربازى مارێنز كه وه‌ك يه‌ده‌گ له كوهيتن ئاماده بكات بۆ شه‌ڕى دژ به داعش.
له ئێستادا ئه‌مريكا 500 سه‌ربازى له سووريا بڵاوكردوونه‌ته‌وه بۆ پشتيوانيكردنى ئه‌و هێزانه‌ى شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن.
سه‌ربازانى ئه‌مريكا به‌شێكيان وه‌ك راوێژكارى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتدان و شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن.
هه‌فته‌ى رابردوو، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، چه‌ند يه‌كه‌يه‌كى هێزه‌كانيان له نزيك منبج بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له پێكدادانى نه‌يارانى داعش بگرن له ناوچه‌كه‌دا، كه مه‌به‌ستيان چه‌كداره‌كانى لايه‌نگرى توركيا و هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتن.
سه‌رچاوه: الحياة
ئ.ه