به ڤیدیۆ...4 یاریزانی پاریس سانجێرمان پێش یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا پێشبینی شكستێكی گه‌وره‌یان كردووه
رۆژێك پێش سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی بارسێلۆنا، یاریزانانی پاریس سانجێرمان پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه كه به ئه‌نجامی (5 ـ 1) گۆڵ یارییه‌كه بدۆرێنن.
له ئێواره خوانێك 4 یاریزانی پاریس سانجێرمان (بله‌یس ماتویدی، تۆماس مونیر، جۆلیان دراكسله‌ر و ماركۆ ڤیراتی) گفتووگۆیان له باره‌ی یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر بارسێلۆنا، له كامپ نوو كردووه، یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا باسیان له‌وه كردووه دڵخۆش ده‌بن ئه‌گه‌ر یارییه‌كه (5 ـ 1) بدۆڕێنن، چونكه ئه‌م ئه‌نجامه بۆ قۆناخی داهاتوو ده‌یان په‌ڕێنێته‌وه.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له نێو یاریگه‌ی خۆیان به 4 گۆڵی خاوێن یارییه‌كه‌یان برده‌وه، به‌ڵام له یاریی چوون له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو تووشی شكستێكی مێژوویی هاتن و یارییه‌كه‌یان به 6 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك دۆڕاند ، ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له ئه‌نجامه شۆك و مێژووییه‌كانی تۆپی پێ داده‌نرێت.