یه‌كێتی گۆڕانكارییه‌كان ده‌ستپێده‌كات
دیارترینيان لادانی ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه
K24 - سلێمانی:
دوای كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوخۆیی ئەو حزبە و گه‌ڵاڵه‌كردنی نه‌خشه ڕێگایهكیش بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئەنجامدرا.
یه‌كێتی به نیازه گۆڕانكاری له چه‌ند پۆستێكی ناوخۆیی حزب و چه‌ند پۆستێكی حكوومیدا بكات، دیارترین گۆڕانكاریشی له پۆسته حكومییه‌كاندا لادانی ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه.
ئالوگۆرکردنی چەند پۆستیکی حکومی و وحزبی لەلایەن یەکیتی نیشتیمانی کوردستانەوە دوای چەند کۆبوونەوەیەکی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە لە داھاتوودا دەچیتە بواری جیبەجیکردن ..
لە دیارترین گۆڕنکارییەکانی ئەو حزبەش بڕیارە جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە کە لەپشکی یەکێتییە لە پۆستەکەی دووربخاتەوە و بەپێی زانیارییەکانی کوردستان بیست و چواریش لیوا قارەمان کەمال بۆ ئەو پۆستە دیاريکراوە.
لای خۆیە جەبار یاوەر راگەیاند، ئەو لەسەر پشکی یەکێتی لەو پۆستە دەستبەکار بووە و ھەرکاتێکیش حزبەکەی بڕیاری دوورخستنەوەی یان جێێگۆڕکێی دەربکات پێیوە پابەند دەبێت.