سیمیۆنی باشترین ناوه‌ڕاستكاری جیهان ده‌ستنیشان ده‌كات
دیێگۆ سیمۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له لێدوانێكدا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه سۆڵ نیگوێزی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌كه‌ی ده‌بێته باشترینه‌كانی جیهان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 10 ئاداری 2017، سیمیۆنی راهێنه‌ری ئارجێنتینای یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ له پرێس كۆنفرانسێكدا سه‌رسامی خۆی به ئاستی (سۆڵ نیگوێز) ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: نیگوێز یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی توانایه‌كی شاراوه‌ی زۆری هه‌یه، به‌تایبه‌تی له ڕووی لێدانی سه‌ر، پاس و ڕاوه‌شاندنی تۆپ زۆر نایابه.
سۆڵ نیگوێزی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، پێشتر له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه و دواتر له 2008 بۆ لاوانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گواستراوه‌ته‌وه و تا ئێستا 70 یاری له لالیگا كردووه، وه‌رزی رابردوو رۆڵێكی كاریگه‌ری بینی له گه‌یاندنی یانه‌كه‌ی بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.