به وێنه...نهێنی و پلان و سه‌ركه‌وتنه‌كانی چێڵسی ئاشكرا ده‌بێت
یاریزانه‌كان به‌شێوازێكی سه‌یر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد مه‌شق ده‌كه‌ن
یانه‌ی چێڵسی ئاماده‌كارییه‌كانی له هۆڵێكی تایبه‌ت بۆ یاری داهاتووی له جامی یه‌كییه‌تیی ئینگلته‌را به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر ده‌ستپێكرد، ته‌نانه‌ت دیمه‌ن و وێنه‌كانی كاتی راهێنانه‌كان بووه جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 10 ئاداری 2017، یانه‌ی چێڵسی له هۆڵێكی تایبه‌ت به به‌هێزكردنی توانای جه‌سته‌یی راهێنانی به یاریزانه‌كان كرد.
به گوێره‌ی میدیاكان، كۆنتی راهێنه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی چێڵسی جیاواز له هه‌موو راهێنه‌رێك گرینگییه‌كی زۆر به یاری جیمناستیك ده‌دات.
یانه‌ی چێڵسی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له نێو یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج له كاتژمێر 22:45 خوله‌ك له یاریی چاره‌گی كۆتایی جامی یه‌كییه‌تیی ئینگلته‌را میوانداریی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كات.

.jpg)