ئۆنای ئیمری: له بارسێلۆنا زۆر شت فێربووین
هۆكاری ماڵئاوییكردنیان له چامپیۆنزلیگ ده‌خاته ڕوو
ئۆنا ئیمری، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان له خولی فره‌نسا داوا له یاریزانه‌كانی ده‌كات شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له‌بیر بكه‌ن و خۆیان بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی خولی نێوخۆیی وڵاته‌كه‌یان ئاماده بكه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 11 ئاداری 2017، ئۆنای ئیمری راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان له پرێس كۆنفرانسێكدا باسی شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا كرد و گوتی: بڕیاره‌كانی ناوبژیوان كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆڕانه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا هه‌بوو، ئێمه به‌هۆی هه‌ڵه‌كانی ناوبژیوان دۆڕاین، ئه‌زموونێكی دیكه‌مان وه‌رگرت و ئاماده‌ین له وه‌رزی داهاتووی به‌شداری چامپیۆنزلیگ بكه‌ین.
ئۆنای ئیمری گوتیشی: له ساته باشه‌كان فێر ده‌بین، به‌ڵام له ساته خراپه‌كان زیاتر فێر ده‌بین، دۆڕانه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ئه‌زموونێكی گه‌وره بوو بۆ ئێمه، له‌وان فێربووین و یارییمان باشتر ده‌بێت.
ئیمری ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی له یاریزانه‌كانم ده‌وێت خۆیان زیاتر ماندوو بكه‌ن و بیر له یاری لۆریان و یاریزانه‌كانی بكه‌نه‌وه، ده‌مانه‌وێت یارییه‌كه‌ی باش بكه‌ین و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنین و دۆڕان له‌بیر بكه‌ین.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و ده‌بێته میوانی یانه‌ی لۆریان.