ریال مه‌درید و بارسێلۆنا كێبڕكێ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆی نوێ ده‌كه‌ن
ئه‌م یاریزانه له ڕووی خێرایی و توانای جه‌سته‌یی به كریستیانۆی وه‌سف ده‌كرێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی لاوی یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی چڕ كردۆته‌وه كه به كریستیانۆی نوێ ناسراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 11 ئاداری 2017، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی بارسێلۆنا بڕی 10 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی (دیێگۆ دالۆت)ـی ته‌مه‌ن 17 ساڵانی یانه‌ی پۆرتۆ ته‌رخان كردووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیاریداوه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو به نرخێكی زیاتر بۆ كڕینی ئه‌و ئه‌ستێره لاوه‌ی پۆرتۆ بچنه سه‌رهێڵ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كارگێرانی ریال مه‌درید ده‌یانه‌وێت بۆ رازیكردنی ئه‌و یاریزانه هانا بۆ كریستیانۆ ببه‌ن.
دیێگۆ داڵۆت، به‌رگریكاری تیپی دووه‌می یانه‌ی پۆرتۆیه، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی هێرشبه‌ر و گۆڵكردنی تێدایه، ئه‌م یاریزانه سه‌ركردایه‌تی پورتوگالی كرد بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا بۆ خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵ.