تێنسزانێكی كه‌نه‌دی ئاندی مارای شۆك كرد

ستان ڤاڤرینكای سویسری بۆ قۆناخی داهاتوو په‌ڕییه‌وه‌

لە پاڵەوانییەتیی تێنسی ئێندیانا وێلزی هەزار خاڵی، ئاندی مارای تێنسزانی بریتانی ماڵئاوایی کرد و ستان ڤاڤرینكای سویسری بلیتی قۆناخی داهاتووی بڕی.

مارای پۆلیبکراوی یەکەمی ئەم پاڵەوانییەتییە لە قۆناخی یەکەم رووبەرووی فاسیک بۆسبیسیلی تێنسزانی کەنەدی بووەوە، سێتی یەکەم تێنسزانی کەنەدی توانی بە ئەنجامی (6 ـ 4) بباتەوە، پاشان سێتی دووەم مارای هەوڵی زۆریدا بۆ یەکسانکردنەوە ئەنجامەکە، بەڵام نەیتوانی ئەم کارە بکات و ئەم سێتەشی بە ئەنجامی (6 ـ 7) تووشی شكست بوو، بەمه‌ش مارای شێوەیەکەی چاوەروان نەکراو ماڵئاوایی کرد و تێنسزانی کەنەدیش بۆ قۆناخی دووەم سەرکەوت، كه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی ئه‌م تێنسزانه‌ كه‌ندیه‌یه‌ له ‌ژیانی وه‌رزشی خۆیدا، له ‌قۆناخی داهاتووش رووبه‌روی لۆسان داجڤۆج سربی ده‌بێته‌وه‌.

ستان ڤاڤرینكای تێنیزانی سویسرا و پۆلێنكراوی سێیه‌می جیهانی
ستان ڤاڤرینكای تێنیزانی سویسرا و پۆلێنكراوی سێیه‌می جیهانی

له‌ یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان قۆناخدا، ستان ڤاڤرینكای سویسری و پۆلێنكراوی سێیه‌می باشترینی جیهان، رووبه‌رووی پاولۆ لۆرێنزۆی ئیتاڵی بووه‌و یارییه‌كه‌شی به‌ ئاسانی و به‌دوو سێتی بێوڵام لێ برده‌وه‌، ئه‌نجامی سێته‌كانیش (6 ـ 3) و (6 ـ 4) بوون، به‌م ئه‌نجامه‌ش ڤاڤرینكا بۆ قۆناخی سێیه‌م سه‌ركه‌وت و له‌وێشه‌وه‌ رووبه‌رووی فلیپ كۆلشلایبێر ده‌بێته‌وه‌، كه‌ ئه‌میشیان سه‌ركه‌وت دوای ئه‌وه‌ی دۆلگۆبۆلۆڤی ركابه‌ری له ‌پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ دوورخسته‌وه‌.