گۆندوگان سه‌رۆكه عه‌ره‌به‌كه‌ی یانه‌ی مالاگا توڕه ده‌كات
سه‌رۆكی مالاگا گاڵته به بارسێلۆنا ده‌كات و به توندی وڵامی گۆندوگان ده‌داته‌وه
سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌كه‌ی بارسێلۆنا، مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، دوایینجار گفتووگۆیه‌كی توندی نێوان ئیلكای گۆندوگان و سه‌رۆكی یانه‌ی مالاگای لێكه‌وتۆته‌وه.
ئیلكای گۆندوگان ناوه‌ڕاستكاری ئێستای یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و پێشووی بروسیا دۆرتمۆند له تویتێكیدا پیرۆزبایی له بارسێلۆنا ده‌كات و ده‌نووسێت: سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئێوه، بردنه‌وه‌كه‌ی ئێمه‌ی له 2013 به‌رامبه‌ر یانه‌ی مالاگا بیرخستمه‌وه، كه شه‌وێكی تایبه‌ت بوو بۆ درتمۆند.
ئه‌م تویته‌ی یاریزانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه، سه‌رۆكه قه‌ته‌رییه‌كه‌ی یانه‌ی مالاگا (عه‌بدوڵڵا بن ناسر) توڕه ده‌كات و هه‌ر زوو له تویته‌ر وڵامی ده‌داته‌وه و به ته‌نزه‌وه ده‌نووسێت: تۆ دڵخۆشیت كه به ئێوه به دوازده یاریزان یارییه‌كه‌تان برده‌وه.
مه‌به‌ستی سه‌رۆكه عه‌ره‌به‌كه‌ی یانه‌ی مالاگا ئه‌وه‌یه كه ناوبژیوان یارییه‌كه بۆ یانه‌ی دۆرتمۆند ببووه یاریزانی ژماره (12).
له قۆناخی هه‌شتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌روووپای 2013، دۆرتمۆند و مالاگا به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه تا خوله‌كی 90 ئه‌نجامه‌كه (1 ـ 2) له به‌رژه‌وه‌ندی مالاگا بوو، به‌ڵام له خوله‌كی 90 دۆرتمۆند دوو گۆڵی له رێگه‌ی كاركۆ ریۆس و فیلیپ سانتانا تۆمار كرد و بۆ قۆناخی پێشكۆتایی په‌ڕینه‌وه و یانه‌ی مالاگاش ماڵئاوایی كرد.