به به‌ڵگه، ڤینگه‌ر له راهێنه‌رایه‌تیكردنی ئارسێناڵ ده‌مێنێته‌وه
سه‌رۆكی یانه‌ی ئارسێناڵ پێیوایه ئه‌نجامه‌كانی ڤینگه‌ر خراپ نیین
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زاییه‌كی زۆری هانده‌ران له دژی ڤینگه‌ر، به‌ڵام سه‌رۆكی یانه‌ی ئارسێناڵ پشتگیری راهێنه‌ر ده‌كات و داوای مانه‌وه‌ی لێده‌كات، ئه‌ستێره‌كی پێشووی یانه‌ی تۆپوه‌شێنه‌كانیش پێیوایه ڤینگه‌ر ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 12 ئاداری 2017، پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه ستان كرۆینكی خاوه‌نی زۆربه‌ی پشكه‌كانی یانه‌ی ئارسێناڵ گرێبه‌ستێكی پێشكه‌شی ئارسن ڤینگه‌ر كردووه.
سه‌رۆكی یانه‌ی ئارسێناڵ كه پیاوێكی ئه‌مێریكاییه پێیوایه ئه‌نجامه‌كانی ئارسن ڤینگه‌ر ئه‌وه‌نده خراپ نییه تا شایسته‌ی ده‌ركردن بێت، بۆیه داوای مانه‌وه له ڤینگه‌ر ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئا‌یان رایتی یاریزانی پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئارسن ڤینگه‌ر له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ئارسێناڵ ده‌مێنێته‌وه.
ئا‌یان رایت كه پێشتر له نێوان ساڵانی 1991 تا 1998 له ئارسێناڵ یاری كردووه، هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه كارگێرانی یانه‌ی ئارسێناڵ له ئه‌نجامه‌كانی ڤینگه‌ر رازین و به مانه‌وه‌ی مه‌منوون.
له ئێستادا رۆژانه له نزیك یاریگه‌ی ئیماراتی تایبه‌ت به یانه‌ی گه‌نه‌ر، به‌رده‌وام هانده‌رانی ئارسێناڵ خۆپیشاندان له دژی ئارسن ڤینگه‌ر ده‌كه‌ن و داوای ده‌ركردنی لێده‌كه‌ن.
ئارسن ڤینگه‌ر 21 ساڵه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارسێناڵ به‌رده‌وامه و له 2004ـه‌وه هیچ نازناوێكی هاوشێوه‌ی پرێمه‌رلیگ و چامپیۆنزلیگی نه‌بردۆته‌وه.
