ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كوردستان له لایه‌ن بایرن میونشنه‌وه په‌یامێكیان پێگه‌یشت
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هانده‌رانی بایرن میونشن بۆ كوردستان24 ده‌دوێت

بۆ یه‌كه‌مجار یانه‌ی بایرن میونشن دانی به ده‌سته‌ی هانده‌رانی كوردستاندا ده‌نێت
كۆمه‌ڵێك گه‌نجی نیشته‌جێی باشووری كوردستان كه هانده‌ری یانه‌ی بایرن میوشنی ئه‌ڵمانین، له‌لایه‌ن یانه‌ی بانه باڤارییه‌كه‌وه به فه‌رمی ده‌ناسێندرێن و به‌ڵێنی پشتگیریان له ئه‌ڵمانیا پێده‌گات.
دكتۆر دلێر كورده كه سه‌رۆكی ئه‌و ده‌سته‌یه‌یه و له هه‌ولێر نیشته‌جێیه، به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه ئه‌وان وه‌كو یه‌كه‌م ده‌سته له كوردستان له‌لایه‌ن یانه‌كی ئه‌وروپایه‌وه ده‌ناسرێن، ده‌شڵێت: كارگێرانی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی به‌ڵێنی پشتگیری ته‌واوی ئه‌و ده‌سته‌یه‌یان كردووه.
دكتۆر دلێر ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، له داهاتوو كاروچالاكییه‌كانیان بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خه‌نه‌روو، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه هێشتا له قۆناخی یه‌كه‌من.
ئه‌و هانده‌ره كورده‌ی بایرن میونشن، هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له داهاتوودا چۆنیه‌تی دروستكردنی ده‌سته‌ی هانده‌ران روونتر ده‌كاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌ك كه زۆركه‌س ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت.
ده‌قی ئه‌و نووسراوه‌ی كه له بایرن میونشنه‌وه بۆ ده‌سته‌ی هانده‌رانی یانه‌كه له كوردستان ناردراوه
