"ناڕوونی ھەڵوێست و بەرژەوەندی حزبی ھۆكاری رێكنەكەوتنی لایەنەكانە"
حزبەكان زیاتر بەرژوەندی خۆیان رەچاو دەكەن بۆیە ناگەن بە رێككەوتن
K24 - ھەولێر
بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان ھۆكاری رێكنەكەوتنی نێوان حزبە سەرەكیەكان بۆ ھەڵوێستی ناڕوونی ھەندێك لایەن دەگێڕنەوە و بەرژەوەندی تەسكی حزبی بە ھۆكارێكی دیكە دەزانن.
ئەمە لەكاتێكدایە پێنج لایەنە سەرەكیەكەی پڕۆسەی سیاسی ھەرێمی كوردستان زۆرجار جەخت لەوە دەكەنەوە ئەوان بڕیاریانداوە كێشەكان چارەسەر بكەن، بەڵام بە كردار ھیچ شتێك لە دۆخەكە نەگۆڕاوە.