ئه‌مشه‌و گه‌وره‌كان دیسان به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه
یوڤێنتۆس و پۆرتۆ شه‌ڕی برینی پلیتی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ ده‌كه‌ن
له یارییه‌كانی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له ئیتاڵیا، یۆڤینتۆس میوانداریی پۆرتۆی پورتگالی ده‌كات، له یاریی چوون یۆڤی به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهینا بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پۆرتۆ هه‌وڵی نووسینه‌وه‌ی مێژوو ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستی بیناكۆنیری ببڕێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 14 ئاداری 2017، له یاریگا به‌ناوبانگه‌كه‌ی یۆڤینتۆس ئارێنا، بیناكۆنیری له كاتژمێر 22:45 خوله‌كی شه‌و پێشوازی له پۆرتۆ ده‌كات، یۆڤینتۆس، بۆ ئه‌م یارییه له تواناكانی ستیفانۆ بێبه‌ش ده‌بێت و جۆرجیۆ كلینی به‌رگریكاریش پێكانی هه‌یه و به‌ڵام ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كانی مه‌شقه‌كانی ئه‌نجامداوه، هاوكات هه‌ریه‌ك له دیبالا و هیگواین و ئاماده‌ن كه هیگواین 19گۆڵی له سێریا ئه‌ی بۆ یۆڤی تۆمار كردووه، گه‌رانه‌وه‌ی خوان كوادرادۆش متمانه‌یه‌كی ته‌واوی به پێكهاته‌ی ماسیملیان ئالێگری به‌خشیه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، پۆرتۆ ئه‌گه‌رچی ئه‌ركی قورسه، جگه له‌وه‌ی پێویستی به دوو گۆڵه بۆ یه‌كسانبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌لێكس و تێلێسی برازیلی و یاریزانی هێڵی به‌رگری به‌هۆی كارتی سووره‌وه له یارییه‌كه ئاماده نابێت، به‌ڵام پێكهاته‌كه‌ی نونو سانتۆی راهێنه‌ری پۆرتۆ هیچ یاریزانێكی پێكراوی لێ به‌دی ناكرێت.
ئه‌مڕۆ چه‌كی به‌هێزی ده‌ستی نونۆی راهێنه‌ری پۆرتۆ، فرانسیسكۆی سوارێزی هێرشبه‌ره كه توانییوویه‌تی16 گۆڵب بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار بكات.
ئه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌ی یوڤی و پۆرتۆ بۆ هانده‌ران جیاوازه، یاریكردنی كاسیاس و بۆفۆنه كه ئه‌و دوو گۆڵپارێزه زۆرترین چاویان له‌سه‌ره.
پۆرۆتۆ له دواین 3 یاریی رابردووی له‌گه‌ڵ یۆڤنتیۆس نه‌یتوانیوه بردنه‌وه تۆماربكات هانده‌رانی ئه‌و یانه پورتوگاڵیه‌ش چاویان له تێپه‌ڕاندی قۆناخی شازده‌یه.