لە ھەر ماڵێكدا چیرۆكێكی خەمناكتر ھەیە

ھەركەسێك پرسیاری ژیان و گوزەرانی لێدەكات بە گریانەوە وەڵامدەداتەوە

K24 - مووسڵ

دوای رزگاركردنی چەند گەڕەكێكی رۆژئاوای مووسڵ لە دەست چەكدارانی داعش، ھاووڵاتیان سەرەڕای ترس و دڵەڕاوكێی لەنێوشەڕ و بیرەوەرییە تاڵەكانی سەردەمی داعش، لە ھەوڵدان بۆ ئاساییكردنەوەی ژیانی رۆژانەیان، لێ لەنێو ھەر خێزانێكدا زیان و كاریگەرییەكانی داعش بەرچاودەكەوێت.

ژنێك كە بەھۆی شەڕی داعشەوە بەتەنیا لەماڵەكەیدا ماوەتەوە، كاتێك خەڵكی لە ژیان و گوزەرانی دەپرسن، ئەو بە گریانەوە وەڵامدەداتەوە، ئەو دەڵێ: "چۆن نەگریم ئەوە حاڵە ئێمەی تێداین، مانگێكە سەرم نەشوشتووە، ژیانمان بە تەواوی وێرانبوو".