دوایین زانیاری له باره‌ی كاتی راكێشانی تیروپشكی چامپیۆنزلیگ
بڕیاره رۆژی هه‌ینی له شاری نیۆنی سویسرا له كاتژمێر 2:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ به به‌شداری 8 یانه تیروپشكی قۆناخی هه‌شته‌می چامپیۆنزلیگ ئه‌نجام بدرێت.
له‌م قۆناخه‌دا سیستمی تیروپشكه‌كه رێگه ده‌دات كه دوو یانه‌ی هه‌مان وڵات رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی قۆناخی شازده كه رێگه‌ی نه‌ده‌دا دوویانه‌ی هه‌مان وڵات به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری بكه‌ن.
یارییه‌كانی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ له رۆژانی 11 و 12ـی مانگی داهاتوو بكرێن، یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش، له رۆژانی 18 و 19ـی هه‌مان مانگ ده‌كرێن.
بڕیاره یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئه‌مساڵ، له رێكه‌وتی 3/6/2017 له یاریگه‌ی (میلینیۆم) له شاری كاردیفی پایته‌ختی وێڵز بكرێت.