یاریزانانی ریال مه‌درید له‌سه‌ر چۆنیه‌تی فێربوونی یاری باسكه مه‌شق ده‌كه‌ن
مۆدریچ له یاری باسكه‌ش به ئاستبه‌رزییه‌كه‌ی دره‌وشایه‌وه
K24 ـ مه‌درید
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ لوتكه‌ی لالیگا گه‌ڕایه‌وه، یاریزانانی یانه‌كه به‌شدارییان له كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانی یاری باسكه كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 15 ئاداری 2017، جگه له كریستیانۆ رۆناڵدۆ، سه‌رجه‌م یاریزانانی یانه‌ی ریال مه‌درید هاوشانی به‌شێك له ئه‌ستێره‌كانی تیپی باسكه‌ی ریال مه‌درید ماوه‌ی 90 خوله‌كیان له هۆڵی تیپی باسكه‌ی یانه‌كه‌یان به‌سه‌ر برد.
به گوێره‌ی ئه‌م زانیارییانه‌ی له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل بڵاو كرابووه‌وه، لوكا مۆدریچ ناوه‌ڕاستكاری كرواتی له یاری باسكه‌ش ئاستێكی به‌رزی به به‌راوردی هاوڕێیه‌كانی پێشكه‌ش كرد.

ئه‌م خڕبوونه‌وه‌ی نێوان یاریزانی تیپی تۆپی پێ و تیپی باسكه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر داوای راهێنه‌ری هه‌ردوو تیپ (زینه‌دین زێدان) و (پاپڵۆ لاسۆ) بوو.
یانه‌ی ریال مه‌درید رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو ڕووده‌كاته یاریگه‌ی سان مامیس له هه‌رێمی باسك، تیپی باسكه‌ی ریال مه‌درید سبه‌ی پێنجشه‌ممه له پاڵه‌وانییه‌تیی باسكه‌ی ئه‌ورووپا له وڵاتی یۆنان ده‌بنه میوانی یانه‌ی پاناسیناكۆس، له 22ـی ئه‌م مانگه‌ش له یاری كلاسیكۆی باسكه ریال مه‌درید و بارسێلۆنا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)