كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، باری كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی كوردستان ھەور دەبێت و بارانبارین بەردەوام دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكانیش باران بە لێزمە دەبارێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی ئاشكرای كردووە، سبەی ئاسمانی كوردستان لە نیمچە ھەور دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە سەنتەری شارەكان نمە باران و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و لەناوچە شاخاوییەكان باران بە لێزمە دەبارێت.