مۆرینهۆ ئه‌مشه‌و ده‌یه‌وێت داخی خۆی به میوانه‌كه‌ی بڕێژێت
پادشای نوێی شه‌یتانه سووره‌كان بۆ ئه‌م یارییه ئاماده بێت
مانچێسته‌ر یونایتد له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی شازده‌ی یۆرۆپالیگ میوانداریی رۆستۆڤی رووسی ده‌كات، مان یونایتد بۆ ئه‌م یارییه له تواناكانی واین رۆنی و ئه‌نتۆنی مارسیال بێ به‌شه، مۆرینیۆ چاوی له‌وه‌یه قه‌ره‌بووی شكستی جامی فا بكاته‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 11:05 خوله‌كی شه‌و له یاریگای ئۆڵد ترافۆرد، مانچێسته‌ر یونایتد میوانداری رۆستۆڤ بكات كه له یاری چوون له رووسیا به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسان بوون.
مۆرینهۆ دوای ده‌رچوونیان له‌جامی فا، ده‌یه‌ویت برینی شه‌یتانه سووره‌كان به سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناخی چاره‌گی كۆتایی یۆرۆپالیگ سارێژبكات.
ئیبراهیمۆڤیچ كه به پادشای نوێی شه‌یتانه سووره‌كان ناسراوه بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ئاماده ده‌بێت.
رۆستۆڤ له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئیڤان دانلیانچ گه‌یشتۆته شاری مانچێسته‌ر و به دوای ئه‌نجامێكی گه‌وره ده‌گه‌رێت، رۆستۆڤ به ته‌واوی پێكاهاته‌ی ئاماده‌یه ته‌نیا گومان له یاریكردنی ئالیكساندێر ئایرۆخینی ناوه‌راستكاری ده‌كرێت.