فشاره‌كانى ئيتڵاعات له‌سه‌ر تۆڕه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان زيادى كردووه
داواده‌كرێت وەزیری ئیتڵاعات روونكردنەوە بدات.
K24 – هه‌ولێر:
لە هەفتەی رابردوودا ژمارەیەك لە بەڕێوبەرانی ژووری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان دەستبەسەر كراون، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێرانیش دەڵێت: بەر لەھەڵبژاردن فشارەكان بۆ سه‌ر كه‌ناڵه‌كانى راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ریفۆرمخوازان زیادیكردووە، داواش دەكات وەزیری ئیتڵاعات روونكردنەوە بدات.