ئێران له نزيك زرێبار پاڵاوتگه‌يه‌كى نه‌وتى داده‌مه‌زرێنێت
ئه‌و بڕياره‌ش بووه‌ته جێى ناڕه‌زايه‌تى رێكخراوه ژينگه پارێزه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارى ئيسلامى ئێران بۆ پاڵاوتنى ئه‌و نه‌وته‌ى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه به تانكه‌ر بۆى ره‌وانه ده‌كرێت، له نزيك ده‌رياچه‌ى زرێبارى مه‌ريوان پاڵاوتگه‌يه‌كى نه‌وتى داده‌مه‌زرێنێت و ئه‌و بڕياره‌ش بووه‌ته جێى ناڕه‌زايه‌تى رێكخراوه ژينگه پارێزه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و داوا ده‌كه‌ن، لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ره‌چاوى ژينگه‌ى سرووشتى كوردستان و ناوچه‌ى ده‌رياچه‌ى زرێبار بكه‌ن.