سه‌لاحه‌دين به‌هادين: ده‌بێت له يه‌ك كاتدا كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و پرسى سه‌ربه‌خۆيى بكرێت
نابێت چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ركردنی یه‌كێك له‌و پرسانه بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان، سه‌لاحه‌دين به‌هادين، رايگه‌ياند، هه‌ردوو پرسی سه‌ربه‌خۆیی و چاكسازی بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی دوو پرسی گرنگن، نابێت چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ركردنی یه‌كێك له‌و پرسانه بكرێت، ئینجا ده‌ست به‌وەی دیكه‌یان بكرێت، به‌ڵكو پێویسته له هه‌مانكاتدا كاری جدی له‌سه‌ر هه‌ردوو پرسه‌كه بكرێت.
سه‌لاحه‌دين به‌هادين له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌ندام و لايه‌نگرانى يه‌كگرتوو له شارۆچكه‌ى سۆران، باسى ئه‌وه‌شى كرد، هه‌رێمى كوردستان به رۆژگارى سه‌ختدا تێپه‌ڕيوه و گه‌يه‌ندراوه‌ته ئه‌مڕۆ و تێبينيش له‌سه‌رى هه‌يه، به‌ڵام داڕووخاندن و نابووت كردن و شكاندنى كيانێك كه به‌و حاڵه حاڵه درووست بووه، له به‌رامبه‌ر پرسى گه‌نده‌ڵى هاوسه‌نگ نيين و ئه‌م كيانه پێويسته به‌ره‌و باشتر بڕوات و چاكسازى بكرێت و له رێى سه‌ربه‌خۆيى و بچێت و هه‌ر شتێك ببێته هۆى لاوازكردنى ئه‌م پارچه‌يه هه‌ڵه‌يه و نابێت هيچ لايه‌نێك له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هه‌ق به خۆى بدات هه‌رێم لاواز بكات.