ئهندامێكی كۆنگرێس: پێویستە ئەمریکا هەموو هەوڵێکی خۆی بخاتە گەڕ بۆ هاوکاریکردنی کورد
"كورد هاوپهیمانی سهرهكی ئهمهریكایه"
K24 - واشنتن:
ماڕشا بلاکبێرن، ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا لە لێدوانیکی تایبەتدا بۆ کوردستان 24ى رایگەیاند کە پێویستە ئەمریکا هەموو هەوڵێکی خۆی بخاتە گەڕ بۆ هاوکاریکردنی کورد و هێزی پێشمەرگە تاوەکو دڵنيا بن کە جارێکی دیکە کورد رووبەڕووی هیچ پێشێلکارییەك نەبێت و هەروەها پێشمەرگەش هەڕەشەی داعش لەناوچەکە لەناوبەرێت.
ماڕشا بلاکبێرن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا گوتی: "ئەوە ئەرکێکی گرنگی ئەمریکایە کە هەوڵێکی جیدی بدەین و پابەندی خۆمان دووپات بکەینەوە کە جارێکی دیکە هیچ کارەسات و پێشێلکارییەکی رووبەرووی کورد نەبێتەوە".
بلاكبێرن، هۆكاری هاوكاریكردنی كوردیشی بۆ ئهوه گهڕاندهوه، كه كورد هاوپهیمانێكی سهرهكی ئهمهریكایه له ناوچهكه و گوتی: " کورد هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمریکایە لەشەڕی دژ بە داعش زۆر گرنگیشە کە واشنتن هەرچی پێداویستی پێشمەرگە بۆ ئەو شەڕە دابین بکات و چەکدارانی داعش لە ناوچەکە لەناوبەرن".