"زیره‌كترین پیاوی جیهان هه‌ست ده‌كات ئه‌مریكا به دیداری خۆشحاڵ نییه"
هۆكینگ ئامۆژگاری تره‌مپ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
زانای ناوداری بواری فیزیا، ستیڤن هۆكینگ، ده‌ڵێت" هێرشه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌ر كۆڕی زانست و زانایان، وایلێكردووم، دڵنیانه‌بم له‌وه‌ی ئایا له ئه‌مریكا پێشوازیم لێده‌كرێت یان نا".
هۆكینگ له دیدارێكدا كه رۆژنامه‌نوس" پیرس مۆرگان" بۆ پرۆگرامی Good Morning Britain له‌گه‌ڵی ئه‌نجامداوه گوتوویه‌تی" هاوڕێ و كه‌سی زۆرم له ئه‌مریكایه و شوێنێكه تا ئێستا خۆشم ده‌وێت و به زۆر شێوه‌ی ئه‌و وڵاته سه‌رسامم، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م خۆشحاڵ نه‌بن و پێشوازیم لێنه‌كرێت".
پێشتر هۆكینگ، تره‌مپی به پیاوێكی "دیماگۆگی" ( ئه‌و سه‌ركرده سیاسیانه‌ی، هه‌ست و ترسه‌كانی خه‌ڵك ده‌قۆزنه‌وه) ناوبردبوو.
زۆر جار هۆكینگ به زیره‌كترین پیاوی سه‌ر زه‌وی ناوده‌برێت، ده‌ڵێت" به‌هۆی گاڵته‌كردنی تره‌مپ به ئه‌و زانایانه‌ی باسی گۆڕاكاری ژینگه‌یان كردووه و به فێڵ و ژاوه‌ژاو ناویبردبوو، ئه‌و دوو دڵییه‌ی بۆ درووستبووه كه تره‌مپ باوه‌ڕی به بیروبۆچوونه‌كانیان نییه.
چونكه پێشتر هۆكینگ گوتبووی" هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ، واتای بوونی خواستی سه‌ركه‌وتنی ئاراسته‌یه‌كی توندڕه‌وی راستڕه‌وی سه‌ركوتكاره".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" یاداشتێك ده‌رچووه و له‌سه‌ر ئه‌و زانایانه‌ی له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه حكومییه‌كاندا كارده‌كه‌ن، بێ ره‌زامه‌ندی كۆشكی سپی نابێت هیچ لێدوانێك بده‌ن، ئه‌مه‌ش كارێكی هاوشێوه‌ی كه‌نه‌دایه و شوێنه‌واری ترسناك له‌سه‌ر زانست جێده‌هێڵێت".
له‌و دیداره‌دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه بریتانییه‌كه، هۆكینگ یه‌ك په‌یامی بۆ تره‌مپ هه‌بوو و گووتی" پێویسته "برۆیت" له سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی پاراستنی ژینگه بگۆڕێت".
چونكه گۆڕانكارییه‌كانی ژینگه، یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه، ئه‌و مه‌ترسییه‌یه ئێستا ده‌توانین پێشی پێبگرین، له‌سه‌ر ئه‌مریكاش كاریگه‌ری زۆر خراپی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و مه‌ترسیه به هه‌ند وه‌ربگرێت، وا له ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ن بۆ جاری دووه‌میش بیكه‌نه‌وه به سه‌رۆكی خۆیان".