كۆمپانياى بى ئێم ده‌بڵيۆ: به‌ريتانيا بازارێكى گرنگه بۆ به‌رهه‌مه‌كانمان
به‌دوای بازاری دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێين
K24 – هه‌ولێر:
هاراڵد كرۆجه‌ر سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای بی ئێم ده‌بڵیۆی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر پرسی ده‌ستپێكردنی كشانه‌وه‌ی بریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، تا ئێستا بریتانیا بازارێكی گرنگه بۆ كۆمپانیاكه‌مان، به‌ڵام له‌ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی ئه‌و وڵاته له‌یه‌كێتییه‌كه، به‌دوای بازاری دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێين و چه‌ندین سیناریۆمان بۆ كاتی ده‌رچوونی بریتانیا داڕشتووه.