تره‌مپ شۆفێری بارهه‌ڵگره و ستایشی شۆفێران ده‌كات
"ئێوه له هه‌موو كه‌س باشتر وڵاتكه ده‌بینن"
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه و ژماره‌یه‌ك له شۆفێرانی بارهه‌ڵگره‌كان، له كۆشكی سپی، ستایشی شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كانی كردووه.
تره‌مپ به شۆفێره‌كانی گوتووه" كه‌س وه‌ك شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كان وڵاته‌كه‌مان ناناسێت، ئێوه رۆژانه ده‌یبینن، هه‌موو ده‌شت و دۆڵ و چیاكانی، هه‌موو ئه‌و رێگانه‌ی بنیاتنراون".
له ڤیدیۆیه‌كدا دۆناڵد تره‌مپ تواناكانی خۆی وه‌ك شۆفێری بارهه‌ڵگر نیشان ده‌دات و ده‌چێته شوێنی لێخوڕێنی یه‌كێك له بارهه‌ڵگره‌كانه‌وه.