مرۆڤێك له‌ناو زكی مارێكی حه‌وت مه‌تری ده‌ردێنن
دوای خنكاندنی، قووتی داوه

K24 – هه‌ولێر
له گوندێكی دووره ده‌ستی دوورگه‌یه‌ك له رۆژئاوای ئیندۆنیزیا، مرۆڤێكی مردوو له زكی مارێكی حه‌وت مه‌تری ده‌ردێنن، پاش ئه‌وه‌ی له كاتی سه‌ردانكردنی باغچه‌كه‌ی بێ سه‌روشوێن ببوو.
ئه‌كبه‌ر سالوبیرۆ 25 ساڵی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو بزر ببوو. رۆژی دواتر كه‌سوكاری و هاورێیه‌كانی مارێكی گه‌وره له نزیك باغچه‌ی ئه‌كبه‌ر ده‌بیننه‌وه كه خۆی راكێشابوو و ترسیان له‌وه هه‌بوو كه ئه‌كبه‌ری قووتداوه.
گوندنشینان به هێواشی زكی ماره‌كه ده‌بڕن و ده‌بینن كه ئه‌كبه‌ر به خنكاوی له ناو زكی دایه.
موختاری گوند رایگه‌یاند خه‌ڵك ده‌نگی هاواریان له باخچه بیست، شه‌وێك پێش ئه‌وه‌ی ئه‌كبه‌ر له‌ناو زكی ماره‌كه ده‌ربهێنرێت.
ماره‌كه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و جووتیاره قووت بدات، خنكاندوویه‌تی.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل



