نه‌خۆشییه‌كی ناوازه‌ی پێست كردوویه‌تییه كه‌سێكی به ناوبانگ
بوتڵ و شووشه و قوتوو به پێستیدا ده‌لكێت
K24 - هه‌ولێر:
جیمی كیتۆن، نازناوی "ژیانی راسته‌قینه‌ی ئێكس مان"ـی " لێنراوه، ناوبانگێكی زۆری ده‌ركردووه و ده‌توانێت چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی جیاواز به پێستییه‌وه بلكێنێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی توانای له راده‌به‌ده‌ری نییه، به‌ڵكو به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی نادیار و ناوازه‌ی پێسته‌وه‌یه ئه‌و توانایه‌ی پێبه‌خشیووه.
كیتۆن به ناوی " كان هید" یش ناسراوه، تواناكانی نائاساییه و شووشه و بوتڵ و قوتوو به پێستی سه‌رییه‌وه ده‌لكێنێت، شاره‌زایانیش ئه‌و توانایه بۆ به‌رزی پله‌ی گه‌رمی له‌شی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
كیتۆن ده‌توانێت بتڵی شووشه بلكێنێت به پێستی سه‌رییه‌وه و خواریبكاته‌وه و ئاوبكاته په‌رداخه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له شیكاگۆ دیدارێكی له‌گه‌ڵدا سازكرا، ئه‌و توانایه‌ی وه‌ك شكاندنی ریكۆرد هه‌ژماركراوه و چووه‌ته كتێبی گینسه‌وه.
كیتۆنی ته‌مه‌ن 47 ساڵان ده‌ڵێت" پزیشكه‌كه‌م پێی راگه‌یاندم پێسته‌كه‌م وه‌ك ئه‌و لاستیكانه‌یه كه ده‌لكێت به شووشه‌دا، بۆیه ئه‌و شتانه‌ش به پێستمه‌وه ده‌لكێت، به تایبه‌تی له‌و كاته‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شم زۆر به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌و كاته به‌هێزتر شته‌كان ده‌لكێن به پێسته‌كه‌مدا".