ترس باڵی به‌سه‌ر ده‌وروبه‌ری ره‌ققه‌دا كێشاوه
له ترسی مردن و برسییه‌تی ده‌یان خێزان گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ره‌ققه چۆڵده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ده‌یان خێزانی خه‌ڵكی گوندی "سهلحهبییهی رۆژهه‌ڵات" له ده‌وروبه‌ری رۆژئاوای شاری ره‌ققه‌ی روویانكردووه‌ته به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌كه و له جه‌نگ هه‌ڵدێن، ئه‌و ئاوارانه له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنی به‌شێكی به‌نداوی به‌شێكی به‌نداوی فورات له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی و زیاتربوونی شه‌ڕ و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ری ره‌ققه‌دا به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار ملی ریگایان گرتووه‌ته‌به‌ر.
خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه له ترسی مردن و برسییه‌تی، منداڵه‌كانیان و چه‌ند پێداویستییه‌كی ساده و سه‌ره‌تاییان به كۆڵداداوه و ناوچه‌كانی خۆیان جێده‌هێڵن.
ئه‌و خه‌ڵكه له ناوچه‌كانی نزیك له پایته‌ختی"خه‌لافه"ـه‌كه‌ی داعش ده‌ژیان كه زیاتر له 200 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژی، ئێستا جه‌نگی ده‌رپه‌ڕاندنی چه‌كدارانی داعش له سه‌ره‌كیترین مۆڵگه‌یان، ئاوی كردووه‌ته ژێر ئه‌وان و ناچار به هه‌ڵاتنی كردوون.