هۆكاری رووداوه‌كه‌ی موسڵ ئاشكرا ده‌كرێت
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراو بووه
K24 – هه‌ولێر
پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق رایدەگەیەنێت، ھۆكاری رووداوەكەی رۆژی 17 ئاداری رابردوو له رۆژئاوای موسڵ، تەقینەوەی بارھەڵگرێكی بۆمبڕێژكراو بووە، نه‌ك بۆردومان فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان.
عەمید شاكر عەلوان خەفاجی فەرماندەی لیوای 18 پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق ئاشكرایكرد، ھۆكاری كوژرانی ھاووڵاتیانی سڤیل لە رووداوەكەی 17 ئاداری رابردوو لە گەڕەكی جەدیدەی رۆژئاوای موسڵ، تەقینەوەی بارھەڵگرێكی بۆمبڕێژكراوی داعش بووە، لەنزیك شوێنی بۆردومانەكە.
خەفاجی، رەتیكردەوە ھۆكاری كوژرانی خەڵكی مەدەنی لە ئەنجامی بۆردومانی ئاسمانی ھێزەكانی ھاوپەیمانان بووبێت.
ئەو فەرماندەیەی پۆلیسی فیدڕاڵی راشیگەیاند، تەنیا 30% رۆژئاوای موسڵ بەدەست داعشەوە ماوە.
له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌ی موسڵ سه‌دان هاووڵاتیی سڤیل بوونه‌ته قوربانی كه ته‌رمی زۆربه‌یان كه‌وته بن پاشماوه رووخاوه‌كان خانووه‌كان.
هه‌ر ئه‌و كات ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به جیا رایانگه‌یاند لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كاته فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان سه‌رقاڵی بۆردومانكردنی پێگه‌كانی داعش له رۆژئاوای موسڵ بوون.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری هێزه‌كانی كوردستان و عێراقی ده‌ستپێكرد و له سه‌ره‌تادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زۆرێك له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵیان كۆنترۆڵكرد و رێگه‌یان كرده بۆ چوونی هێزه‌كانی عێراق بۆ ناو سه‌نته‌ری شاره‌كه.
له لایه‌كی تره‌وه بەلجیكا لێكۆڵینەوە لە دوو بۆردومانی فڕۆكەكانی بۆ سەر موسڵ دەكات.
ئیریك ڤان دێر سیپت، وتەبێژی پۆلیسی فیدڕاڵی بەلجیكا رایگەیاند، لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانییان لەبارەی دوو بۆردوومانی ھێزی ئاسمانی وڵاتەكەیان بۆ سەر چەكدارانی داعش لە موسڵ دەستپێكردووە، كە گومان دەكرێت ھاووڵاتیانی مەدەنی تێیدا بووبنە قوربانی.
وتەبێژەكەی پۆلیسی فیدڕاڵی بەلجیكا، گوتی" زانیاریمان لە وەزارەتی بەرگری پێگەیشتووە، لە ئەگەری گومانی كوژرانی ھاووڵاتیان لە دوو بۆردوومانی فڕۆكەكانی ئێف16 ئەو وڵاتە، بۆ سەر رۆژئاوای موسڵ".
17ی مانگی رابردوو، لەئەنجامی بۆردوومانێكی ئاسمانی ھێزەكانی ھاوپەیمانان، زیاتر لە 200 ھاووڵاتی لە رۆژئاوای موسڵ بوونە قوربانی.