عه‌بادی ده‌ستی ئه‌وكه‌سانه ده‌بڕێت هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی
داوای دوورخستنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له ناكۆكییه سیاسییه‌كان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی ھەڕەشەی دەستبڕین لەو كەسانە دەكات، كە دەیانەوێ ھێرش بكەنە سەر حەشدی شەعبی.
عەبادی لە وتەیەكدا بەبۆنەی رۆژی شەھیدی عێراقی گوتی "حەشدی شەعبی لە سەرجەم پێكھاتەكانی عێراق پێكهاتووه و ھەركەسێك ھێرش بكاتە سەر حەشد، دەستی دەبڕن"
گوتیشی: "چەكدارانی حەشدی شەعبی بەپیر فەتوای مەرجەعییەتەوە چوون و بۆ مەبەستی سیاسیش دژی تیرۆر ناجەنگن".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به ئەركی ھەموو لایەكی زانی، حەشدی شەعبی لە ناكۆكییە سیاسییەكان دوور بخه‌نه‌وه.