كاسیاس داواكارییه‌كی له ریال مه‌درید هه‌یه
ستایشی یاریزانێكی پێشووی ریال مه‌درید ده‌كات

كاسیاس گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا داوا له ریال مه‌درید ده‌كات بۆ یارییه دۆستانه‌كان بانگهێشتی بكه‌ن و ستایشی یاریزانێكی پێشووی ریال مه‌دریدیش ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 1 نیسانی 2017، دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی ئیكه‌ر كاسیاس كاپتنی پێشووی ریال مه‌درید وگۆڵپارێزی ئێستای یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی بڵاو كردۆته‌وه.
كاسیاس له دیداره‌كه‌دا داوا له ریال مه‌درید ده‌كات له كاتی بڕیاری وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن، یارییه‌كی رێزلێنانی بۆ رێكبخات.
كاسیاس ده‌شڵێت: هێشتا بیرم له وازهێنان نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره قورسه‌م دا، حه‌ز ده‌كه‌م جارێكی دیكه بۆ یارییه‌كی رێزلێنان درێسی ریال مه‌درید ببپۆشمه‌وه و له‌به‌رده‌م هانده‌ره خۆشه‌ویسته‌كانی یانه مه‌دریدییه‌كه ماڵئاوایی له یاریكردن بكه‌م.
كاسیاس ستایشی هانده‌رانی ریال مه‌درید ده‌كات و ده‌ڵێت: هه‌رگیز سۆز و وه‌فای هانده‌رانی ریال مه‌درید له‌بیر ناكه‌م، ئه‌وان هه‌میشه له كاته سه‌خته‌كاندا پاڵپشتی منیان كردووه، بۆیه هه‌رگیز له‌بیریان ناكه‌م.
كاسیاس زیاتر ده‌ڵێت: داواكارم له ریال مه‌درید له كاتی گه‌شته‌كانی هاوینی داهاتووی و یارییه دۆستانه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كان بانگهێشتم بكه‌ن، چونكه حه‌ز ده‌كه‌م جارێكی دیكه كاته خۆشه‌كانم له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه دووباره بكه‌مه‌وه.
كاسیاس له به‌رسیڤێكدا، ستایشی رائول گۆنزالێزی هێرشبه‌ری پێشووی ریال مه‌درید ده‌كات و ده‌ڵێت: رائول 3 ناسناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بردۆته‌وه و زیاتر له 16 ساڵ به درێسی یانه‌ی شایانه جه‌نگاوه.
كاسیاسی 35 ساڵ، له ته‌مه‌نی 9 ساڵی په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای ریال مه‌درید كرد و له‌م یانه‌یه پێگه‌یشت، دوای 25 ساڵ یاریكردن بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی ریال مه‌درید، له هاوینی 2015 به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی كرد و گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی ئه‌مساڵ كۆتایی دێت.