ژنه موسڵمانێكی ئه‌مه‌ریكی به راپ وه‌ڵامی ئه‌وانه ده‌داته‌وه كه ترسیان له ئیسلام هه‌یه
له‌گه‌ڵ 7 خانمه باڵاپۆشی دیكه راپ ده‌ڵێت
K24 - هه‌ولێر:
مونا حه‌یده‌ر، خانمه موسڵمانێكی ئه‌مه‌ریكی – سوورییه، به راپێك رووبه‌ڕووی ئه‌وانه ده‌بێته كه دژایه‌تی باڵاپۆشی (حیجاب) ده‌كه‌ن و ترسییان له ئیسلام هه‌یه.
ئه‌و خانمه باڵاپۆشه، كه دووگیانه، له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی دیكه‌ی، راپێك به‌ناوی "حیجابه‌كه‌م" ده‌ڵێن و تێیدا هه‌ڵوێستی خۆیان بۆ ئه‌وانه روونده‌كه‌نه‌وه كه دژی حیجابن.
گۆرانییه‌كه، كاردانه‌وه‌ی زۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێناوه و ژماره‌ی بینه‌رانی 700 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
زۆربه‌ی ئه‌و وشانه‌ی له راپهكهدا ده‌گوترێنه‌وه، هه‌مان ئه‌و توانجانهن كه رۆژانه ژنه موسڵمانه باڵاپۆشه‌كان گوێبیستیان ده‌بن و وه‌ك توانجێك له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێك ئاراسته‌یان ده‌كرێت كه دژه حیجابن.
هه‌روه‌ها له گۆرانییه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه ژنانی باڵاپۆش ژیانێكی ئاسایی ده‌ژین و داواش له خه‌ڵك ده‌كه‌ن ژنانییان به هه‌موو شێوه و جۆرێك خۆشبوێت.
چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به هاشتاگی #hijabiXmona پاڵپشتی له‌و خانمه موسڵمانه ده‌كه‌ن.
وه‌ك وێبسایتی بی بی سی، ئاماژه‌ی بۆ كردووه، راپی ئه‌و خانمه موسڵمانه، پێشوازییه‌كی زۆری لێكراوه، به‌ڵام هه‌ندێك له موسڵمانان ئه‌و گۆرانییه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێت: "داب و نه‌ریتی موسڵمانانه‌ی ره‌چاو نه‌كردووه".
مونا حه‌یده‌ر بۆ بی بی سی رایگه‌یاندووه، كه ئه‌و ته‌نها گرنگی به ئافراندنی جیهانێكی خۆشه‌ویست و جوان ده‌دات و ئه‌و ئامانجه‌ش له ته‌واوی كاره‌كانیدا ره‌چاوی ده‌كات.
مونا ئێستا له‌گه‌ڵ سباستیانی هاوسه‌ری، كه بووه‌ته موسڵمان، له نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا ده‌ژین و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌تێك ده‌كات به‌ناوی "له‌گه‌ڵ موسڵمانێك بدوێ" له كامبریج ماساچیوستس و بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری ئیسلامۆفۆبیا ببێته‌وه، كه به واتای ترسی له ئیسلام دێت.