جێگرى به‌غدادى كوژرا
ته‌له‌ڤزيۆنى ئه‌لعێراقيه له زارى هه‌واڵگرى سه‌ربازى سوپاى عێراقه‌وه هه‌واڵى كوژرانى ئه‌ياد جومه‌يلى كه‌سى دووه‌م و جێگرى خه‌ليفه‌ى داعش ئه‌بو به‌كر به‌غدادى بڵاوكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ته‌له‌ڤزيۆنى ئه‌لعێراقيه له زارى هه‌واڵگرى سه‌ربازى سوپاى عێراقه‌وه هه‌واڵى كوژرانى ئه‌ياد جومه‌يلى كه‌سى دووه‌م و جێگرى خه‌ليفه‌ى داعش ئه‌بو به‌كر به‌غدادى بڵاوكرده‌وه.
كه‌ناڵه‌كه ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، جومه‌يلى و ژماره‌يه‌ك چه‌كدار و سه‌ركرده‌ى داعش كه ياوه‌رى بوونه، له لايه‌ن هێزى ئاسمانى عێراقه‌وه له ناوچه‌ى قائيمى هاوسنوورى سووريا كراونه‌ته ئامانج.
هه‌رچه‌نده كه‌ناڵه‌كه ئه‌مڕۆ هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ى به واده‌ى بۆردومانه‌كه نه‌داوه.
به گوێره‌ى زانيارى ده‌زگا سه‌ربازييه‌كانى عێراق جومه‌يلى له يه‌ك كاتدا جێگرى به‌غدادى و وه‌زيرى جه‌نگى داعش بووه.
له باره‌ى راستى و درووستى ئه‌و زانيارييه‌وه هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا تا ئێستا هيچ زانيارييه‌كى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.