گه‌نده‌ڵی له كۆشكی شینه‌وه گه‌یاندییه ناو زیندانی تاكه‌كه‌سی
تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنامنی ده‌سه‌ڵات و دزه‌پێكردنی نهێنییه‌كانی ده‌وڵه‌تی دراوه‌ته‌پاڵ
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پێشووی كۆریای باشوور، پارك گوین هی، بووه زیندانیی ژماره 503 و رۆژی شه‌ممه شه‌وی یه‌كه‌می له زینداندا به‌سه‌ربرد، زیندانێكی به‌تاڵ، له كاتێكدا هێشتا دادگا لێكۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه ده‌كات كه له بواری گه‌نده‌ڵی ئاراسته‌ی كراون و بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حه‌كم لابدرێت.
پارك شه‌وی یه‌كه‌می له زیندانێكی تاكه‌كه‌سیدا برده‌سه‌ر، دوای ئه‌وه‌ی دادگا بریاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌ركرد، ئێستا له ناوه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سیۆل(Seoul)ـی پایته‌خته.
ئاژانسی هه‌واڵی یۆنهاپی كۆریای باشوور، وێنه‌ی سه‌رۆكی له‌كارلادراوی بڵاوكردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل و مێزێكی خواردن و به‌تانی دراوه‌تێ.
.jpg)
پارك گوین هی، وه‌ك هه‌ر زیندانییه‌كی دیكه گواستراوه‌ته‌وه بۆ زیندانه‌كه‌ی، ئه‌و ژووره‌ی ئه‌وی تێدایه، 10،6 مه‌تره، هه‌ندێك له ژووری زیندانێكی ئاسایی گه‌وره‌تره، ژوورێكی ئاسایی 6،5 مه‌تری چوارگۆشه‌یه.
رۆژنامه‌ی " یۆنگانگ ئیلبۆ" له زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆریای باشووره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه " سه‌رۆكی پێشوو، خۆی شتووه و جل و به‌رگی شینی زستانه‌ی زیندانییه‌كانی له‌به‌ركردووه".
كه‌ناڵی"تیڤی شوسون" له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه ره‌تیكردووه‌ته‌وه ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت رایگه‌یاندووه" كاتێك پارك براوه‌ته ناو زیندانه‌كه‌وه گریاوه".
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كراوه و تا ئێستا ساغنه‌بووه‌ته‌وه به‌سه‌ریدا بریتین له " به‌رتیل و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و دزه‌پێكردنی نهێنییه‌كانی ده‌وڵه‌ت".