پاسه‌پۆرتى سووريا گرانترين و لاوازترين پاسه‌پۆرتى جيهانه
به گوێره‌ى مادده‌ى يه‌كه‌مى ره‌شنووسى پڕۆژه ياساكه، رسوماتى ده‌ركردن و تازه‌كردنه‌وه‌ى پاسه‌پۆرتى سوورى 800 دۆلارى ئه‌مريكى ده‌بێت.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى گه‌لى سووريا پڕۆژه ياساى رسوماتى كونسوڵخانه‌كانى بۆ پێدان و نوێكردنه‌وه‌ى پاسه‌پۆرت و به‌ڵگه‌نامه‌كانى سه‌فه‌ر خسته رۆژه‌ڤه‌وه و به په‌سندكردنى ئه‌و پرۆژه‌يه پاسه‌پۆرتى سورى ده‌بێته گرانترين پاسه‌پۆرت له جيهاندا، ئه‌مه له كاتێكدايه پاسه‌پۆرتى ئه‌و وڵاته به لاوازترين پاسه‌پۆرته‌كانى جيهان هه‌ژمار ده‌كرێت.
به گوێره‌ى مادده‌ى يه‌كه‌مى ره‌شنووسى پڕۆژه ياساكه، رسوماتى ده‌ركردن و تازه‌كردنه‌وه‌ى پاسه‌پۆرتى سوورى 800 دۆلارى ئه‌مريكى ده‌بێت.
پێگه‌ى ۆرڵد ئه‌تڵه‌س، له ئازار/ مارسى ساڵى رابردوودا بڵاويكردبوويه‌وه، ده‌ركردن و پاسه‌پۆرتى سووريا گرانترين نرخى هه‌يه.
پاسه‌پۆرتى سووريا به لاوازترين پاسه‌پۆرت هه‌ژمار ده‌كرێت و وڵاتانێك كه رێده‌ده‌ن به بێ ڤيزا هه‌ڵگرى ئه‌و پاسه‌پۆرته روويان تێ بكات له په‌نجه‌ى ده‌ستێك تێناپه‌ڕن.
به گوێره‌ى پۆلينكردنى Henley & Partner پاسه‌پۆرتى سووريا له پله‌ى 101يه له ريزى 104 پاسه‌پۆرتى وڵاتانى جيهاندا.