كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، رەوشی كەشوھەوای راگەیاند، بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئاسمانی ئەمڕۆی شارەكانی ھەولێر و سلێمانی و كەركووك لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت و باران دەبارێت، ئاسمانی شاری دھۆك ھەور و باراناوی دەبێت و لە ھەندێك كاتدا ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی ئاشكرای كردووە، بۆ سبەی ئاسمانی شارەكانی كوردستان لە نێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی

ھەروەھا كەشناسی بڕی بارانبارین لە شارو شارۆچكەكانی كوردستان و نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراوی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە.

بڕی بارانبارین لە شاروشارۆچكەكانی كوردستان
بڕی بارانبارین لە شاروشارۆچكەكانی كوردستان
نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراوی ئەمڕۆ
نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراوی ئەمڕۆ