هه‌ڵبژارده‌ی شاخه‌وانانی كوردستان ده‌ستنیشان ده‌كرێت
K24 ـ هه‌ولێر
فیدراسیۆنی شاخه‌وانانی كوردستان، له راگه‌یاندراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ كوردستان24 ناردووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له گه‌شته‌كانی شاخه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی، له ماوه‌یه‌كی نزیك هه‌ڵبژارده‌ی شاخه‌وانانی كوردستان پێكده‌هێنن.
رێكخراوه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌یدا، ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌كاته‌وه كه توانایان له شاخه‌وانی و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كاندا هه‌یه ده‌توانن خۆیان ناونووس بكه‌ن.
فیدراسیۆنی شاخه‌وانانی كوردستان، هێمایان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌وانه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی شاخه‌وانانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێن له داهاتوو خولی مه‌شق و راهێنانی تایبه‌تیان پێده‌كرێت.
فیدراسیۆنه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه چه‌ندان زانیاری تایبه‌ت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هونه‌ری فێركردنی شاخه‌وانی به ئاره‌زوومه‌ندان ده‌درێت و به شێوازێكی پێشكه‌وتوو فێری شاخه‌وانی ده‌كرێن، هه‌ندێك له راهێنانه‌كانیش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجام ده‌درێت.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوی فیدراسیۆنی شاخه‌وانی كوردستان، ده‌رگای ناونووسین بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی شاخه‌وانی له شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و كه‌ركووك كراوه‌ته‌وه، خۆتۆماركردنیش له 22ـی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
فیدراسیۆنی شاخه‌وانانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له 2005 دامه‌زراوه، له ماوه‌ی كاركردنیان چه‌ندان گه‌شتیان بۆ چیا به‌رزه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا كردووه.
