باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه بناسه
له 72 یاری، 101 گۆڵی كردووه و مامۆستای قوتابخانه‌شه
هێرشبه‌رێكی ئینگلیزی سه‌رنجی میدیاكانی راكێشاوه و ئاماره‌كانی ئه‌م یاریزانه به ئه‌ستێره گه‌وره‌كانی ئێستای خوله‌كانی ئه‌ورووپا نه‌كراوه و به مه‌كینه‌ی گۆڵتۆمار كردن ناسراوه.
دانیێل ویستوود، هێرشبه‌ری یانه‌ی وێلڤرهامپتن سپۆرتینگی ئینگلیزی له كۆی 72 یاری، 101 گۆڵی كردووه و ئه‌م ژماره‌یه‌ش به هیچ یاریزانێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كانی ئه‌ورووپا و جیهان نه‌كراوه.
دانیێل ویستوود له دوایین یاری خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی گۆرناڵ ئاتڵێتیك 2 گۆڵی تۆمار كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی گه‌یانده 101 گۆڵ، تاكه یاریزانیشه كه ئه‌م وه‌رزه 5 هاتریكی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كردووه.
ویستوود سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گۆڵكه‌رێكی نایابه، هه‌ڵبه‌ت له شاری ولڤرهامپتن له قوتابخانه‌یه‌ك مامۆستایه.
