مۆرینهۆ ده‌یه‌وێت به‌م رێگایه MSNـه‌كه‌ی بارسێلۆنا لاواز بكات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، چوونی نێیماری به‌رازیلی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد به نزیك وه‌سف كردووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه مۆرینهۆ ئاماده‌یه نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار بداته بارسێلۆنا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 3 نیسانی 2017، پێگه‌ی Expressـی بریتانیا ديسان ده‌نگۆی چوونی نێیماری بۆ بارسێلۆنا به به‌ڵگه خسته‌ڕوو.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نێیمار بۆ مانه‌وه‌ی له بارسێلۆنا مه‌رجێكی هه‌یه، ئه‌ویش هاوتاكردنی مووچه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مێسی و كریستیانۆ، ئه‌م مه‌رجه‌ش له ئێستادا بارسێلۆنا ناتوانێت جێبه‌جێ بكات.
هه‌مان سه‌رچاوه، هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه كارگێرانی بارسێلۆنا به ناڕاسته‌وخۆ به باوكی نێیماریان راگه‌یاندووه كه له ئێستادا ناتوانن نرخی گرێبه‌سته‌كه‌ی نیمۆ به‌م ئه‌ندازه‌یه به‌رز بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه بریتانیاییه‌كه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مۆرینهۆ بڕیاریداوه خۆی بچێته نێو گفتووگۆی گواستنه‌وه‌ی نێیمار و ئاماده‌شه بڕی 200 ملیۆن یۆرۆی بارسێلۆنا وه‌ك نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بدات.
نێیمار له هاوینی 2013 له یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلییه‌وه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد، له‌وه‌ته‌ی هاتۆته ئه‌م یانه‌یه 100 گۆڵی كردووه.