كوردێك كاپتنی تیپی تازهپێگهیشووانی یانه‌ی رۆمایه
گۆڵكه‌ری یه‌كه‌می تیپه‌كه‌یه‌تی

K24 ـ رۆما
له به‌دواداچوونێكی كوردستان24، كوڕه كوردێك ده‌دۆزرێته‌وه كه كاپتنی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیایه.
شوان سیروان، ته‌مه‌نی 13 ساڵه و له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی رۆما یاری ده‌كات و گۆڵكاری یه‌كه‌می تیپه‌كه‌یه‌تی.
ده‌رباز ئه‌حمه‌د، نێردراوی كوردستان24 بۆ ئیتاڵیا، له نزیكه‌وه باوكی ئه‌م یاریزانه‌ی دوواند، له‌مباره‌یه‌وه باوكی ده‌ڵێت: كوڕه‌كه‌م له لایه‌ن زۆر شوێنی دیكه‌وه داواكراوه، به‌ڵام به‌هۆی بچووكی نه‌مویستووه له خۆم دووربكه‌وێته‌وه، ده‌شڵێت: فرانسیسكۆ تۆتی یاریزانی یانه‌ی رۆماش، له‌م یاریگه و شوێنه ده‌ستیپێكردووه كه كوڕه‌كه‌م رۆژانه راهێنانی له‌سه‌ر ده‌كات.
باوكی ئه‌م منداڵه خه‌ڵكی هه‌ولێره و 22 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له باشووری كوردستانه‌وه به‌ره‌و ئیتاڵیا كۆچی كردووه و له‌گه‌ڵ خانمێكی ئیتاڵیاش هاوسه‌رگیری كردووه.
چاوه‌ڕوانی راپۆرتێكی تایبه‌ت بن له باره‌ی ئه‌م یاریزانه كورده، له ئه‌مڕۆی وه‌رزشی كوردستان24
