بارسێلۆنا ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی رافینهای دیاریكرد
له یارییه‌كانی یوڤێنتۆس و كلاسیكۆی ئیسپانیا داده‌بڕێت
رافینا ئه‌لكانتارای ناوه‌ڕاستكاری بارسێلۆنا له یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر گرانادا تووشی پێكان بوو و له خوله‌كی 17 یارییه‌كه‌ی جێهێشت، بارسێلۆناش ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 3 نیسانی 2017، بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێكرانی ئه‌و یاریزانه‌ی راگه‌یاندووه و به‌پێی نوێترین پشكنینه‌كان، ئه‌و یاریزانه پێكانه‌كه‌ی له ریشاڵه‌كانی جومگه‌ی ئه‌ژنۆی راستییه‌تی و پێویستی به سێ تا چوار هه‌فته‌یه هه‌یه بۆ چاكبوونه‌وه له‌و پێكانه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه هاتووه له ماوه‌ی 48 كاتژمێر پشكنینی نوێ بۆ ئه‌و یاریزانه ده‌كرێت له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی پێكانه‌كه‌ی.
به‌مهۆیه‌وه رافینا له‌ته‌واوی یارییه‌كانی مانگی ئه‌پرێل داده‌بڕێت، له گرنگترینیان یارییه‌كه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس و كلاسیكۆیه.