تره‌مپ مووچه‌ی سێ مانگی خۆی بۆ ئه‌م كاره ته‌رخانكردووه
K24 - هه‌ولێر:
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، كه سامانه‌كه‌ی له كه‌رتی وه‌به‌رهێنان پێكه‌وه ناوه، به‌ر له خۆكاندیدكردنی بڕیاریدا، مووچه‌ی سێ مانگی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی، واتا 78 هه‌زار و 333 دۆلار بداته باخچه و پاركه نیشتمانییه‌كان و ئێستاش به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێگه‌یاند.
شۆن سپایسه‌ر، گوته‌بێژی كۆشكی سپی گوتی: "سه‌رۆك شانازی به‌وه ده‌كات مووچه‌ی سێ مانگی یه‌كه‌می بۆ پارك و باخچه نیشتمانییه‌كان ببخه‌شێت، ئه‌وه‌ش هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌یه كه سه‌رۆك له دوای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه وه‌ریگرتووه".
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ی به چه‌كێكی بانكی راده‌ستی ئیداره‌ی پاركه نیشتمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد.

جیا له به‌خشینی مووچه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌ی خۆی، تره‌مپ بڕیاریداوه مووچه‌ی مانگانه‌ی خۆی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌رنه‌گرێت، ئه‌مه‌ش مشتومڕێكی زۆری به دوای خۆیدا هێنا و به‌ڵێنه‌كه‌شی بردووه‌ته سه‌ر.
له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن، له ویلایه‌تی نیوهامپشێر، گوتی: "ده‌زانن یه‌كه‌م كارم چیده‌بێت كه بوومه سه‌رۆك، ئه‌ویش وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه، واتا هیچ شتێك وه‌رناگرم".
به گوێره‌ی یاسای ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆكی وڵات مووچه‌ی ساڵانه‌ی نزیكه‌ی 400 هه‌زار دۆلار ده‌بێت, هه‌روه‌ها بڕی 50 هه‌زار دۆلاریش ساڵانه وه‌كو ده‌رماڵه پێی ده‌درێت، به‌ڵام تره‌مپ ره‌تیكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "له بری خزمهتهكانم بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریكا، هیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌رناگرم".