كەشناسی باری كەشوھەوای بڵاوكردەوە
K24 - ھەولێر
بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، باری كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتووی بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئاسمانی شارەكانی كوردستان ئەمڕۆ ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان نیچە ھەور دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی ئاشكرای كردووە، سبەی ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.
