یاریزانێكی لیگانیس هه‌ڕه‌شه له ریال مه‌درید ده‌كات
پێیوایه سبه‌ی رۆژه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ریال مه‌درید ده‌ستپێده‌كات
مارتن مانتۆڤان، كاپتنی یانه‌ی لیگانیس له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید بۆچوونێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی خسته‌ڕوو، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سبه‌ی رۆژهڕهشهكهیان ده‌بینن.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 4 نیسانی 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، لێدوانێكی به‌رگریكارێكی یانه‌ی لیگانیسی بڵاو كردبووه‌وه كه تێیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان بۆ بردنه‌وه ده‌جه‌نگێن.
مارتن مانتۆڤان كه له دڵی بهرگریكری یانه‌ی لیگانیس یاری ده‌كات، ده‌ڵێت: ئێمه له گه‌وره‌یی ریال مه‌درید و ئه‌ستێره‌كانی تێده‌گه‌ین، بۆیه به‌باشی خۆمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌وان ئاماده كردووه.
ئه‌م یاریزانه ده‌شڵێت: ئێمه پێشتر له یاریگه‌ی كامپ نوو بارسێلۆنامان تووشی شپرزه كرد و ئه‌زموونی یاری گه‌وره‌مان بینیوه، بۆیه له هیچ یانه‌یه‌ك ناترسین و پێموایه سبه‌ی رۆژهناخۆشهكانی ریال مه‌درید ده‌ستپێده‌كات.
ریال مه‌درید سبه‌ی چوارشه‌ممه، له كاتژمێر 22:30 له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی لیگانیس ده‌بێته‌وه، ریال مه‌درید به 68 خاڵ پێشه‌نگی گرتووه و لیگانیسیش به 27 خاڵ له خانه‌ی 17ـه‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێت.